ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
23 - ڕەبیعەل ئەووەل - 1445 کۆچی
08 - 10 - 2023 زایینی
06:18 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=430144
__________

ڕاسپاردەکانی خەلیفەی اللە مەهدی بۆ موجاهیدەکان لە زەوی فەڵەستین..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری تاک و تەنهای زاڵ وە درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و موساو هاڕون و سەرجەمی هەموو نێردراوەکانی اللە، پاشان لەدوای ئەمە..

جا ئەگەر اللە تان سەرخست ئەویش سەرتاندەخات و پێکانیشتان پتەوو جێگیر دەکات، وە ئومێد دەکەم لە اللە سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین سەربخات، وە بەوەی ئەوە جێبەجێ بکەن کە بەر لەچەند ساڵێک ئامۆژگاریمان پێکردن: بەوەی واز لە ناوو دەستە جۆراوجۆرەکانی خۆڕاگری حزبەکان بهێنن بەڵکو یەکبگرن لە ژێر یەک ناوی (سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەلەستین)، جا زایۆنیستەکان بگەڕێننەوە بۆ سنورەکەی پێشوویان کە پێش لەشکرکێشی و داگیرکاری دەوڵەتی فەلەستین لێی بوون؛ وە مادام ئێستا سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین دەستی بە جوڵەکردووە جا پابەند بن بەمەی ئێستا بە حەق ئاڕاستەتان دەکەم: هەر دەوڵەتێکی عەرەبی یان موسڵمانی عەجەمی هەوڵ و کۆشش بۆ وەستاندنی جەنگی ئازادکردنی فەڵەستین بدات ئەوا لەڕاستیدا ناسنامەی خۆی وەک زایۆنیستێکی دوژمنکار دەسەلمێنێت و دەیەوێت دەرفەتێک بە زایۆنیستەکان بدات تا بارودۆخ و کارتەکانیان ڕێکبخەنەوە بۆ شکستپێهێنانی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەلەستینی پیرۆز بە پیرۆزی ئەم مزگەوتی ئەقسایەی اللە دەوروبەرەکەی پیرۆز کردووە.

جا با سەرکردە موسڵمانە عەرەب و عەجەمەکان لە اللە بترسن، جا ئایا ئەمە لەبری ئەوەیە اللە و سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی مزگەوتی ئەقسا سەربخەن؟! وە دووبارەشی دەکەمەوەو بەیادتان دەهێنمەوە ڕەوا نیە بۆ هیچ سەرکردەیەکی عەرەبی یان عەجەمی موسڵمان هەوڵ و کۆشش بۆ وەستاندنی جەنگی سوپای باوەڕداران لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بۆ ئازادکردنی فەڵەستین بدات، جا هەر سەرکردەیەکی موسڵمان ئەگەر عەرەب بێت یان لە موسڵمانە عەجەمەکان؛ لەدوای ئەمڕۆوە هەوڵ و کۆشش بۆ وەستاندنی جەنگی ئازادکردنی فەڵەستینی پیرۆز بە مزگەوتی ئەقسا بدات ئەوا بەڕاستی توڕەیی اللە ی بەدەستهێناوەو نەفرەتی اللە و فریشتەکان و هەموو خەڵکیشی لەسەرە، جا بۆ سوپای باوەڕدارانی ئازادکردنی فەڵەستین نیەو ناکرێت بەر لە هاتنەجێی سەرکەوتنی تەواوەتی و گشتگیری زەوی پیرۆز بۆ سنورە زانراوەکەی بەر لە داگیرکردنی دوای (چل و هەشت و شەست و حەوت) شکست بهێنێت یان جەنگ کردن بوەستێنێت، جا بیانگەڕێننەوە بۆ سنوری دەوڵەتەکەی پێشوویان بەر لە داگیرکردن، اللە ش لەسەر سەرخستنیان بە توانایە، بەو مەرجەی پاشەکشە نەکەن و ڕانەکەن جا هەرکەسێک خۆی بە اللە بفرۆشێت ئەوا اللە بە نرخ و بەهایەکی گەورە - بە نیعمەتەکانی بەهەشت - و ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە کە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت لێی کڕیوە، وە ئەوەی بە شکستخواردوویی هەڵبێت ئەوا لەڕاستیدا توڕەیی لای اللە ی بەدەستهێناوەو شوێنی مانەوەشی دۆزەخە کە خراپترین چارەنوسە، جا ئاواتی شەهیدبوون مەخوازن و سورو پێداگریش مەبن لەسەر ژیان، بەڵکو ئاواتی سەرکەوتن و تەواوبوونی نورەکەی اللە بکەن جا ئەمە چاکترە لەوەی ئاواتی شەهیدبوون بکەن جا هەر بەخێرایی بەمە دەگەن بەر لە سەرکەوتن، وە بزانن ئەوەی لە پێناوی اللە دەردەچێت ئەوا پاداشتەکەی دەکەوێتە سەر اللە جا ئەگەر لەدوای سەرکەوتنەکە شەهید بوو یان مرد جا یەکسەر لەدوای مردنەکەی دەیخاتە بەهەشتەکەیەوە، وە ئەوەی ئاواتی ئەوە بخوازێت اللە نەیمرێنێت تەنها لەدوای ئەوەی سەرکەوتن بۆ ئایینەکەی اللە بەدەستدەهێنێت و نورەکەی اللە تەواو دەبێت و وشەکەی بەرزو بڵند دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی ئەوا ئەمانە گەورەترین و بڵندترین پلەیان هەیە لەلای اللە ئەگەر بتانزانیبووایە.

وە ئێمەش بانگەواز بۆ ڕقەبارایەتی لەگەڵ هیچ بێباوەڕێک ناکەین جگە لە ڕقەبەرایەتی لەگەڵ ئەوانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر پیرۆزیەکانی اللە وە دەستدرێژی دەکەنە سەر مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی؛ جا اللە ش دەستدرێژکارانی خۆشناوێت، جا ئێمە فەرمان بە موسڵمانان ناکەین دەستدرێژی بکەنە سەر بێباوەڕێک بە بەهانەی بێباوەڕیەکەی، جا زۆرلێکردن لە ئایینی اللە نیە، جا با ئەوە بپەرستێت کە دەیەوێت لە بری اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ ‎﴿١١﴾‏ وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ ‎﴿١٢﴾‏ قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ‎﴿١٣﴾‏ قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُ دِينِي ‎﴿١٤﴾‏ فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِ ۗ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ ‎﴿١٥﴾‏ لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِّنَ النَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ ۚ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ ‎﴿١٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الزمر].

لەبەرئەوەی ڕاگەیاندن بە بەندەکان بۆ لای پەرستنی اللە بەتاک و تەنهایی لەسەر ئێمەیەو لێپرسینەوەشیان لەسەر اللە، بەڵام ئەمە سەبارەت بە پەرستنی اللە جا ئەمە شتێکە لێپرسینەوەکەی تەنها تایبەتە بە اللە، جا بەهەشتی داناوە بۆ ئەوەی سوپاسگوزار دەبێت ئاگریشی داناوە بۆ ئەوەی کوفر دەکات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە واز لە مرۆڤ بهێنین تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی ئەنجام بدات بە دەستدرێژیکردن بۆ سەر مافەکانی برا مرۆڤەکەی؛ لەبەر ئەوەی اللە چەند سنورێکی بەزۆری بۆ ڕێگری کردنی ستەمی مرۆڤ لە برا مرۆڤەکەی داناوە؛ لەبەرئەوەی مافەکانی ماڵی مرۆڤ و ئابڕوو و زەوی و خانوەکەی لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە پارێزراوە، وە موڵکە گشتی و تایبەتەکان لە کتێبەکەی اللە پارێزراون اللە ش حەز بە تێکدەری و خراپەکاری ناکات. جا گەورەترین تێکدەری و خراپەکاری لەلای اللە بریتیە لە ستەمی مرۆڤ لە برا مرۆڤەکەی، جا مافە هەمەلایەنەکانی مرۆڤ لە کتێبەکەی اللە بۆ موسڵمان یان ئەو بێباوەڕەی جەنگ لەگەڵ موسڵمانان ناکات لە ئایینەکەیان وەکو یەک پارێزراوە.

بەهەرحاڵ، پێشتر باسی جیهادکردنی حەق و ڕاست و دروستمان لەپێناو اللە کردووەو بە وردی لە زۆرێکی بەیانەکانی قورئانی گەورە بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان لە قورئانی گەورە باسمان کردووە.

بەهەرحاڵ، ئومێد دەکەم لە اللە (جەنگی تۆفانی مزگەوتی ئەقسا) بکات بە بڕیاری سەرکەوتنێک کە بە مۆڵەتی اللە شکستی تێدا نەبێت، بەو مەرجەی تا ئازادکردنی هەموو فەڵەستین نەیوەستێنن، جا ئەگەر ئەمە نەکەن ئەوا لە زەویدا ئاشوب و خراپەکاری و تێکدەریەکی گەورە لە تێکدەری و خراپەکاریەکەی کۆتایی (یەهود) پێشدێت؛ جا دەربارەی باوەڕدار لە زەوی پیرۆز هیچ سنورو پەیمانێک ناپارێزن، جا ئێستا باڵدان بەلای ئاشتی شکستەو بڕیاردانە لەسەر خۆتان بە قڕکردنی بە کۆمەڵ، جا هۆشیار بن و هۆشیار بن.

وە ئەی سەرکردەکانی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین، نەکەن و نەکەن جەنگە حەقەکە بوەستێنن، وە مژدەی سەرسوڕهێنەریشتان لێبێت بە سەرکەوتن لەلایەن اللە وە؛ چونکە ئەوەی تەنها لە پێگەیەکی بەرگریدا دادەنیشێت لەکاتێکدا دوژمنەکەی بەردەوام هێرش دەکاتە سەری دواجار شکستی پێدەهێنرێت؛ مادام دەستی بە هێرش نەکرد بۆ سەر دوژمنەکەی تا شکستیان پێبهێنێت و دوژمنانی لە پێگەو بنکە دوژمنکارەکانیان ناچار بە پاشەکشەو هەڵهاتن بکات، جا دوژمنان ئەم سنورانە جێدەهێڵن کە نزیکبوونەوە لێیان قەدەغەیە جا ئەمە بریتیە لە کەسی براوە، وە بزانن اللە لەگەڵ لە اللە ترس و پارێزکارانە ئەوانەی نە خۆبەزلزانی و بڵندی نە تێکدەری و خراپەکاریان لە زەویدا دەوێت سەرەنجامیش هەر بۆ لە اللە ترس و پارێزکارانە.

وە ئەی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین، نەکەن و نەکەن دیلێک بکوژن، وە دیلەکان ببەنە شوێنێکی پارێزراو تا کاتی سەرکەوتنی گشتی و تەواوەتی تا جەنگ کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت، وە لەدوای ئەمە یان ئەوەتا بە منەت و پیاوەتی لە پێناوی اللە دیلەکان ئازاد دەکەن یان ئەوەتا لە بەرامبەر فیدیە بۆ ئەو هەبووە گەورانەی توانایان هەیە، جا سوێند بە اللە و تاللە و وباللە ی گەورە ئەگەر پابەندبوون بە فەرمانەکانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەوا ئێوە سەرکەوتوو و زاڵن.

وە هێشتا ئەوەتان بەیاد دەهێنینەوە کە لە بەیانێکی پێشتر ئامۆژگاریمان پێکردن: بەوەی نوێژی سەرکەوتن لە مزگەوتی ئەقسا نەکەن تا ئەوکاتەی تەقەمەنیەکان لە ژێر مزگەوتی ئەقسا لادەدەن، جا نوێژی سەرکەوتن لە مزگەوتی ئەقسا مەکەن نە لە نزیکیەوەش بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگارێکارێکی ئەمینم، جا سەرپێچی فەرمانەکەم مەکەن تا سەرکەوتنەکە نەگۆڕێت بۆ شکستێکی سەخت جا پارچە پارچەتان بکەن، وە بەدڵنیاییەوە بزانن ئێستا ئێوە بە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دەڕۆن، وە نەکەن و نەکەن ئەوان فێڵتان لێبکەن بە وەستاندنی جەنگەکە بەر لە ئازادکردنی هەموو کونج و بەشێک لە زەوی پیرۆزی فەڵەستین، تەنانەت ئەگەر سەرجەم دەوڵەتەکانی جیهانیش ببن بە نێوەندگیر جا دواتر هەموویان فێڵتان لێدەکەن، لەبەرئەوەی هەرگیز کەس هەوڵ بۆ وەستاندنی جەنگی ئازادکردنی مزگەوتی ئەقساو ئەوەشی لە دەوروبەریەتی لە زەوی فەڵەستین نادات تەنها ئەوەی دوژمنی اللە و ئایینەکەی ئیسلامە.


وە هێشتا بە شێوەیەکی گشتی سەبارەت بە دیلەکان فەرمانتان پێدەکەین، جا نەکەن ئازاریان بدەن یان بیانکوژن یان فەرموودەی (بەردو درەختە درۆو هەڵبەستراوەکەیان) بەسەردا جێبەجێ بکەن، اللە ش فەرمانی پێنەکردوون بە کوشتنی دیلەکانی جەنگ، وە گومانم هەیە زۆرێک لە دیلی مەدەنیتان لەلا هەبن، جا نەرم و نیان بن لەگەڵیان وە لەگەڵ ئەم دیلانەشی جەنگیان لەگەڵدا کردوون و بەدیلتان گرتوون، وە پابەند بن بە فەرمانەکانی اللە.

وە با کەس فریوتان نەدات بەم ئایەتەی قورئانی گەورە جا پێتان بڵێت: (فإن جنحوا للسّلم فاجنح لها) جا ئەمە داواکاریەکی حەقە کە مەبەستی بەتاڵیان لەدواوە هەیە؛ لەبەرئەوەی اللە ڕازی نیە باڵ بەلای ئاشتیدا بدەن لەکاتێکدا زەویەکەتان داگیرکراوە تا ئەوکاتەی ئەوان دەگەڕێنەوە بۆ تەل ئەبیب و ئەو شوێنەی پێشتر لێی بوون بەر لەوەی دەوڵەتی فەڵەستین داگیر بکەن، جا ئێوە بە سنورەکەی خۆتان بەر لە داگیرکردنی فەڵەستین دەزانن، بەڵکو باڵدان بەلای ئاشتی لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەوکاتە دەبێت کە دەسدرێژکار واز لە ئێوەو زەویەکەتان دەهێنێت، هەرچی داوای دەستدرێژکارە بۆ باڵدان بەلای ئاشتی لەگەڵ بەردەوامیەکەی لە داگیرکردن و دوژمنکاری لەکاتێکدا دەشزانێت داگیرکارێکی دەستدرێژکارە ئەوا ئەمەیان بریتیە لە باڵدانێکی قەدەغەکراو لە کتێبەکەی اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلاَ تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ ‎﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [سورة محمد].

وە ئەی گەلی سوپای باوەڕداری شەڕکەری فەڵەستین، پابەند بن بە فەرمانەکەی اللە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلَّا الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَاقٌ أَوْ جَاءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُوا قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا ‎﴿٩٠﴾‏ سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ وَيَكُفُّوا أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُولَٰئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا ‎﴿٩١﴾‏} صدق الله العظيم [سورة النساء].

جا ئەوەی وازی لە جەنگ کردن هێنا لەگەڵتان و کشایەوە ئەوا ماڵەکەی هی خۆیەتی (وەک هاوڵاتیەک هەژمار دەکرێت کە لە ژێر پارێزگاری ئێوەدایە)، لەبەرئەوەی کەسانێک لە جولەکە هەن بێزارن لە جەنگ کردن لەگەڵ ئێوە یان لەگەڵ گەلەکەیان وە دەیانەوێت لە خراپەی ئێوەو خراپەی گەلەکەیان پارێزراو بن، جا ئەوەی خۆی بە دەستەوەداو ئاشتی ویست ئەوا ماڵەکەی هی خۆیەتی و اللە ش لەکارەکانی پێشتری دەبورێت، جا ئەمە وەک هاوڵاتیەک هەژمار دەکرێت کە لە ژێر پارێزگاری ئێوەدابێت وە هەمان ئەم مافانەشی بۆ هەیە کە بۆ موسڵمانێکی فەڵەستینی هەیە، جا دەست بە حیکمەت و داناییەوە بگرن و ئەوکەسە ناچار بە جەنگ کردن مەکەن لەگەڵتان کە جەنگتان لەگەڵدا ناکات، جا دەست بە حیکمەت و داناییەوە بگرن وە ئەوەی حیکمەت و دانایی پێبدرێت ئەوا چاکەیەکی زۆری پێدراوە، وە ئەگەر اللە تان سەرخست ئەوا اللە ش بە سەرکەوتێکی باڵادەستی بەتواناوە سەرتان دەخات و دڵەکانیشتان جێگیرو ڕاوەستاو دەکات بە پابەندبوون بە فەرمانەکانی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی، هەر ئەو یاوەرو پاڵپشتانە کە چاکترین یاوەرو پاڵپشت و بەسەرخەرە.

وە بە دڵنیاییەوە بزانن منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی لەو کەسانەم کە نە خۆبەگەورەزانی و بڵندیان لە زەویدا دەوێت نە خراپەکاری و تێکدەری، دەرکەوتن و جێگیربوونەکەش بەسەر هەموو خەڵکی جیهان بە فەرمانێک لە لایەن اللە وە نزیکبۆتەوە.

ئەوەی گوێڕایەڵیم بکات ئەوا گوێڕایەڵی اللە و نێردراوەکەی کردووە، وە ئەوەی سەرپێچیم بکات ئەوا لەڕاستیدا سەرپێچی اللە و هەموو نێردراوەکانی کردووە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_____________