ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 10 - 1437 کۆچی
12 - 07 - 2016 زایینی
1:21 ئێواره
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=231212
ـــــــــــــــــــ
هه‌واڵێكی به‌په‌له بۆ هه‌موو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان له‌سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له ده‌ركه‌وتن به جێگیربوون و فه‌تحێكی ئاشكرا..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و هەموو باوەڕداران تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..
سڵاو‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كەنی اللە تان له‌سه‌ر بێت خۆشه‌ویستەکانم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و به ده‌سه‌ڵات ده‌خۆم ماوه‌یه‌كی وا نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆکردن ته‌نها كه‌مێک نه‌بێت وه هیچ شتێک له‌ده‌ست نه‌ماوه‌ته‌وه سه‌رفی بكه‌ین تا سزا دووربخه‌ینه‌وه له پشت هه‌ڵكه‌رانی زیكری كتێبەکەی اللە، وە اللە ده‌كه‌م به شاهێد له‌سه‌رتان به‌سیشه اللە شاهێد بێت به‌وه‌ی به‌ڕاستی كاته‌كه زۆر زۆر زۆر ته‌نگ و كه‌م بۆته‌وه نزیكتر له‌وه‌ی ئێوه بۆی ده‌چن، لەپاش ئه‌مه‌ش اللە ده‌كه‌م بە شاهێد له‌سه‌رتان به‌وه‌ی كاتتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن له گفتوگۆکردن و ده‌مه‌قاڵێی به‌تاڵ و بێ سود له نێوانتان له لاپه‌ڕه‌كانتان جا به‌م هۆیه‌وه كاتی بڵاوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌وازه به‌فیڕۆ بده‌ن، جا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی اللە ی پایەبەرز به‌یادی خۆتاندا بهێننەوە کە ده‌فه‌رموێت:
{وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} [الأعراف:١٦٤].
وه ئه‌ی خۆشهویسئەکاتم له‌بەر ئه‌و اللە یەی هیچ په‌رستراوێک نیه جگه له‌ئه‌و نه‌بێت، به‌ڕاستی سزای اللە خەریکە ڕووبدات ئه‌وه‌نده نزیكه له‌كاتێكدا ئێوەو ئه‌وانیش نازانن، به‌ڵام ئێوه مه‌ترسن دواتر اللە سوكنایی و ئارامی داده‌به‌زێنێته سه‌ر دڵه‌كانتان جا دڵ و ده‌روونی ئه‌وانه‌ی به ته‌واوی قه‌ناعه‌تیان هێناوه له ئێوه ئاسوده‌و گوشادو پڕ له ئارامی ده‌كات له‌كاتی ئه‌و ڕووداوه‌ی دڵی خه‌ڵكی جیهان ده‌هه‌ژێنێت به هه‌ژان و له‌رزینێكی گه‌وره‌و له‌به‌ر ناخۆشی و سه‌ختیه‌كه‌ی دڵه‌كان ده‌گه‌ن به گه‌روو ئه‌مه له‌به‌ر پشت هه‌ڵكردنیان له زیكری كتێبەکەی اللە زیاتر له هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ له‌پێش ڕه‌وانه‌كردنی یادخه‌ره‌وه (مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی)، جا وا مه‌زانن خاوه‌نی زانستی كتێب (مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو) ڕۆژی ده‌ركه‌وتنەکەی فه‌رامۆش كردووه‌و له‌بیری كردووه! به‌ڵكو له شاردنه‌وه‌كه‌ی حیكمه‌تێكی گرنگ ههیەو لە بێده‌نگبوونەکەی نهێنی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێک له به‌شه‌ره‌كان وه‌ک مانگا‌و ڕه‌شه‌وڵاخن و هیچ بیرناكه‌نه‌وه! جا ئەگه‌ر بێت‌و كاته‌كه‌ی به‌دیاری كراوی ده‌ستنیشان بكه‌ین له‌كاتێكی نزیكی به‌په‌له‌دا ئه‌وا ئه‌وكات ده‌ڵێن:" چاوه‌رێ ده‌كه‌ین و خۆمان مه‌ڵاس ده‌ده‌ین و قه‌ت بیرناكه‌ینه‌وه وه قه‌ت ووردنابینه‌وه له‌به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروست بۆ قورئان تا ده‌بینین ئایا وایه اللە سزامان ده‌دات یان ئه‌و درۆ ده‌كات؟". جا لەپاش ئه‌مە ده‌ڵێین: "لەدوای ئه‌وه‌ی ڕوویداو به‌رپا بوو ئینجا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟.
وه ئه‌ی خۆشه‌ویستەکانم له‌بەر خۆشەویستی اللە، سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بزانن به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه بریتیه له ھەمان دوعا‌و داوای ئه‌م بێباوه‌ڕانه‌ی وتیان:
{اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} [الأنفال:٣٢].
جا له‌به‌رچی دڵه‌كانتان به دڵه‌كانی ئه‌وان ده‌چێت ئه‌ی گه‌لی پشت هه‌ڵكه‌ران له بانگه‌وازكاری اللە؟ ئایا ڕه‌وا نیه له‌جیاتی ئه‌مه بێن و بڵێن: " ئه‌ی اللە ئه‌گه‌ر ئه‌مە حه‌ق و ڕاستەو له‌لایه‌ن تۆوه‌یه ئه‌وا حه‌قمان پێ نیشان بده‌و بهدواكهوتنیمان پێ ببه‌خشه به‌ر له‌وه‌ی ڕیسواو شه‌رمه‌زار بین"؟.
وه ئه‌ی گەلانی به‌شه‌ر، سوێند بە اللە ی گه‌وره ده‌خۆم به په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌شی له‌نێوانیاندایه‌و به په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره به‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه سزای اللە ڕوودانه‌كه‌ی نزیكه، وه له‌م كاته‌دا ئێوه ئاوات ده‌خوازن اللە لایبدات له‌سه‌ر موسڵمانان به‌ڵام ده‌گاتە ئه‌وکەسەی ده‌یویست پێی بگات مه‌گه‌ر ته‌نها كه‌مێكتان نه‌بن، وه هیچ شتێکیش له‌ده‌ست نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئێوە وه به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر سته‌مكارانیان جێ به‌جێ ده‌بێت كاتێک بانگ ده‌كرێن بۆ لای حوكم كردن به كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی حه‌ق و ڕاست و دروستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی جا ئه‌و كاته ده‌بینی هه‌موویان پشت ههڵكهرو ده‌م كراوه بوون به ناوی ئایینەوە له‌كاتێكدا سوڵته‌و ده‌سه‌ڵات و حوكمیان ده‌ویست وه ئه‌وانه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان لێ ده‌زانی، جا چه‌نده خراپه ئه‌وه‌ی ئاواتی بۆ ده‌خوازن ئەگه‌ر بیانزانیبووایه! جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە به‌ڕاستی حوكم و ده‌سه‌ڵات هه‌مم و غه‌مێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر باوەڕدارە لە اللە ترسەکان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان نه‌ک ئاسوده‌یی و دڵخۆشی، جا ئەگه‌ر خۆیان بدیبا به‌وه‌ی حوكمیان به دادپەروەری كردووه وه خۆراكی هه‌ژارانیان به ته‌واوی داوه وه ستەمی مرۆڤیان هه‌ڵگرتووه له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی وه حوكمیان كردووه به‌وه‌ی اللە دایبه‌زاندووه له‌م سنورە حه‌قانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سته‌می مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، به‌ڵام ئەگه‌ر هاتوو ئامانجیان ته‌نها گه‌یشتن بۆ ده‌سه‌ڵات بێت له‌كاتێكدا ده‌میشیان كراوه‌یه به‌ناوی ئایین جا ئەوە سوێند بە اللە ی گه‌وره هه‌رگیزاو هه‌رگیز هیچ بۆ خه‌ڵكی زیاد ناكه‌ن جگه له سته‌م نه‌بێت له‌سه‌ر سته‌مه‌كه‌یان.
وه ئه‌ی قه‌وم! چه‌نده ئامۆژگاریم كردن و دڵسۆزتان بووم به‌ڵام ئێوه حه‌ز به ئامۆژگاریكاران ناكه‌ن، جا ئیتر كوا ڕێگای ده‌رباز بوون له سزای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و به ده‌سه‌ڵات ئه‌ی گه‌لی پشت هه‌ڵكه‌ران له زیكری كتێبەکەی اللە، وا خۆریش دركی به مانگ كرد جا هیلال له دایک بوو به‌ر له خۆرگیران جا خۆر له‌گه‌ڵیدا كۆبوویه‌وه له‌كاتێكدا مانگ هیلالی تازه لە دایک بووە ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه بۆ به‌شه‌ر به‌ر له‌وه‌ی شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت به‌ر له هاتنی سزایەكی نزیک، جا لە اللە بترسن ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان، وه سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە سوێند ده‌خۆم به‌و اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگه له ئه‌و نەبێت وه هیچ کەسێکیش نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگه له‌ئه‌و نەبێت سزاكه نزیكتره له‌وه‌ی ئێوه بۆی دەچن، وه ئەگه‌ر بهاتبایە په‌روه‌ردگارم مۆڵه‌تی پێ بدامام ئه‌وا بۆتانم ده‌ست نیشان ده‌كرد به مانگ و ڕۆژو كاتژمێر‌و خولەک و چركه به گوێره‌ی كاتی مه‌ركه‌زی زه‌وی و گەردوون كاتژمێری مزگه‌وتی حه‌رام ئه‌وه‌ی له مه‌ككه‌دایه؛ مه‌ككه‌ی پیرۆز، جا اللە ده‌كه‌م به شاهێد پاشانیش اللە ده‌كه‌م به شاهێد پاشانیش اللە ده‌كه‌م بە شاهێد به‌ڕاستی سزایەكه زۆر نزیک بۆته‌وه له‌كاتێكدا ئێوه‌ش هیچ گوێ به ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نادەن وه ناتانه‌وێت هیچ نرخێكی بۆ دابنێن، جا دواتر ده‌بینن اللە نیشانه‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا داده‌به‌زێنێت کە له‌به‌ر ئازار‌و سه‌ختی و ناخۆشیه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه ملتانی پێ كه‌چ ده‌كات بۆ خه‌لیفه‌کەی اللە له زه‌وی بۆ حوكم كردن به‌وه‌ی اللە دایبه‌زاندووه وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی بن به ته‌واوی.
جا ئه‌م به‌یانەم بگه‌یه‌نن ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان وه ته‌واوی به‌یانە بانگه‌وازیه‌كانی تریش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازكاری حوكمی اللە تا ببێته بەڵگەی خه‌مخۆریه‌ک لەلای په‌روه‌ردگارەکەتان وه به‌ڵكو بترسن، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
____________
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=231193
الإمام ناصر محمد اليماني
07 - 10 - 1437 هـ
12 - 07 - 2016 مـ
1:21 مساءً
ـــــــــــــــــــ
خبرٌ عاجلٌ إلى كافّة الأنصار السابقين الأخيار في عصر الحوار من قبل الظهور بالتمكين والفتح المُبين ..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمدٍ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم وجميع المؤمنين إلى يوم الدين، أما بعد..
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته أحبّتي في الله الأنصار السابقين الأخيار، وأقسم بالله الواحد القهار لم يعد متسعٌ للحوار إلا قليلاً ولم يكن باليد حيلةً أن نصرِف عن البشر عذاب المعرضين عن الذكر، وأشهد الله عليكم وكفى بالله شهيداً أنّ الوقت صار ضيقاً جداً جداً جداً وأقرب ممّا تتصوّرون، ثمّ أُشهد الله عليكم أن لا تضيّعوا وقتَكم في الحوارات والجدل الفارغ فيما بينكم في صفحاتكم فتضيّعوا وقت النشر والتبليغ، فتذكّروا قول الله تعالى: {وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} [الأعراف:١٦٤].
وَيَا أحبتي في الله الذي لا إله غيره، إنّ عذاباً صار وشيكاً وأنتم وهم لا تعلمون، ولكن لا تخافوا فسوف يُنزل الله السّكينةَ في قلوبِكم فيجعل قلوبَ الموقنين منكم مُطمئنّةً وقتَ الحدثِ الذي يُزلزِل قلوبَ العالمين زِلزالاً عظيماً وتبلغ من هولِه القلوب الحناجر نظراً لإعراضهم عن الذِّكر أكثر من ألف وأربعمائة سنةٍ من قبل أن يبعث الله المُذكِّر (المهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني)، فلا تظنّوا صاحب علم الكتاب يجهل يوم ظهوره! ولكن لإخفائِه حكمةٌ بالغةٌ في كتمان سرِّهِ كونَ من البشر بقرٌ لا تتفكّر! فَلَو نقوم بتحديده بالضبط في القريب العاجل لقالوا: "سننتظر ونتربّص ولن نتفكّر ولن نتدبّر في البيان الحقّ للذِّكر حتى ننظر أيُعذِّبُنا الله أم كنت من الكاذبين؟". فمن ثم نقول: "أَثم إِذا ما وقع آمَنتُم به؟".
وَيَا أحبتي في الله، فوالله ثم والله إنّ ذلك هو دعاء الكفار الذين قالوا: {اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} [الأنفال:٣٢]، فلماذا تشابهت قلوبُكم مع قلوبِهم يا معشر المعرضين عن داعي الله؟ أليس الحقّ هو أن تقولوا: "اللهم إن كان هذا هو الحقّ من عندك فأرنا الحقّ حقّاً وارزقنا اتّباعه من قبل أن نذِلّ ونخزى"؟
وَيَا معشر البشر، أُقسم بالله العظيم ربِّ السماوات والأرض وما بينهما وربِّ العرش العظيم إنّ عذاب الله واقعٌ قريبٌ، ولَكَم تمنّيتُ أن يصرِفَه عن المسلمين ولكن سينالهم ما ينالهم إلا قليلاً، وما باليد حيلة وحقّت على الظالمين منهم كلمة ربِّك إذ يُدعَونَ للاحتكام إلى كتاب الله وسنّة رسوله الحقّ فإذا جميعُهم معرِضون متشدِّقون بالدِّين وهم يريدون السُّلطة والحُكم وذلك مبلغهُم من العلم، فبئس ما تمنّوا لو كانوا يعلمون! فوالله ثمّ والله إنّ الحُكمَ همٌ وغمٌ على المؤمنين المتّقين وليس فرحاً وسروراً حتى يُلاقوا ربّهم، فإن وجدوا أنفسهم حكموا بالعدل وحضّوا على طعام المسكين ورفعوا ظُلم الإنسان عن أخيه الإنسان وحكموا بما أنزل الله من حدوده الحقّ لمنع ظلم الإنسان عن أخيه الإنسان فقد فازوا فوزاً عظيماً، وأما إذا لم تكن غايتهم إلا البلوغ إلى السُّلطة متشدّقين باسم الدّين فأقسم بالله العظيم لا ولن يزيدوا الناس إلا ظلماً إلى ظلمهم.
ويا قوم! لَكَم نصحتُ لكم ولكنْ لا تُحبّون النّاصحين، فأين المفر من الله الواحد القهّار يا معشر المُعرضين عن الذِّكر، فقد أدركت الشمس القمر فوُلِد الهلال من قبل الكسوف فاجتمعت به الشمس وقد هو هلالاً نذيراً للبشر من قبل أن يسبق الليل النهار وعذاباً قريباً، فاتّقوا الله يا معشر المسلمين، فوالله ثمّ والله ثمّ والله وتالله وأقسم بالله الذي لا إلهَ غيره ولا يُعبد سواه أنّ العذاب أقرب مما تتصوّرون، ولو إذِن لي ربّي لحدّدْته لكم بالشهر وباليوم وبالساعة وبالدقيقة والثانية بحسب ميقات مركز الأرض والكون ساعة المسجد الحرام الذي ببكّة؛ بمكة المكرمة، وأشهد الله ثمّ أشهد الله ثمّ أشهد الله ثمّ أشهد الله أنّ العذاب صار قريباً وأنتم لا تُبالون بالإمام المهديّ ناصر محمد اليماني ولا تكادون أن تقيموا له وزناً، ولسوف يُنزّلُ اللهُ عليكم من السما‌ء آيةً تظلّ أعناقكم من هولِها خاضعةً لخليفة الله في الأرض للحُكم بما أنزل الله وتُسلِّموا تسليماً.
فبلِّغوا بياني هذا يا معشر الأنصار ومختلف بيانات الدعوة للاستجابة لداعي حُكم الله معذرةً إلى ربِّكم ولعلهم يتّقون، وسلامٌ على المُرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
أخوكم الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني.
____________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..